وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ده‌ڵێت پـێویست به وتووێـژی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ناکات سه‌باره‌ت به عێراق له‌به‌ر باشبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز موتـته‌کی په‌سنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی دا بۆ باشـکردنی ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و وڵاته و گوتیشی له سـایه‌ی بارودۆخی ئێسـتاوه هیچ پـێویسـتیــیه‌ک بۆ وتووێـژی سێ لایه‌نی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا نه‌ماوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق موتـته‌کی ئه‌مانه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند له میانه‌ی سه‌ردانێـکدا به یاوه‌ری شـاندێـک له ئاسـتێـکی به‌رزدا بۆ عێراق که تیایدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر بابه‌ته‌کانی بازرگانی و هاوکاریکردنی سه‌رسـنووری نێوان عێراق و ئێران.
پـێشووتر واشـنتن چه‌ندین جار وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به ئاسایشی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له به‌غدا سـازدابوو.