له‌شـکری سـریلانکا ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـکی ژنی خۆکوژ 28 که‌سی کوشـتووه پاش ئه‌وه‌ی له نێو ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکی سڤیلدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه، واته له نێو ئه‌و خه‌ڵـکه‌ی له ناوچه‌کانی شه‌ڕ له باکور ڕایانکرد.
ئۆدایا نانایاکارا ده‌مڕاستی له‌شـکری سریلانکا ده‌ڵێت ئه‌و ئافره‌ته گومانبارێـکی سه‌رهه‌ڵـداوانی پـڵنگه‌کانی تامیله. زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و ژنه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگایه‌کی تایبه‌ت به‌و که‌سـانه‌ی له شه‌ڕه‌کان هه‌ڵـهاتبوون خۆی ته‌قاندۆته‌وه و وه‌ک ئاماژه‌ی پـێـکراوه به لانی که‌م 45 که‌سی تریش به‌هۆیه‌وه برینداربوون که زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
ده‌مڕاستی له‌شـکری سریلانکا ده‌ڵێت ژنکه ڕێـک له‌و ده‌مه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه که سه‌ربازه‌کان ده‌یانپـشـکنی، وه زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کانیش سه‌ربازبوون.