دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تكاری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت بێـگومان هه‌ندێ ده‌سـتێوه‌ردان له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا كراوه چونكه سه‌رژمێر نیـیه، قانونی ئه‌حزاب نیـیه، چاودێره‌كان هه‌موو بێ‌لایه‌ن نه‌بوون، به‌ڵام گرنگترین شت له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا ئه‌وه بووه كه له بارێـكی ئاسایشی زۆر باشـدا به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌باره‌ت به كه‌می ئه‌و ده‌نگانه‌ی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له به‌غدا به‌ده‌سـتی‌هێناوه دكتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌مان هه‌ڵه‌ی جاری پـێشووی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌دا ڕێـكنه‌كه‌وت و به ته‌نها به‌شـداری كرد، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گرنگی به هه‌ڵـمه‌تی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن نه‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:42 خوله‌كه.