باراك ئۆباما سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی چۆن ئابووری ئه‌مریكا به‌ره‌و خراپی ڕۆیشـتووه.
سه‌رۆك ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه و تیایاندا باسی له گرنگی پـلانی بوژاندنه‌وه ئابووریـیه‌كه‌ی خۆی كردووه، وه گوتوویه‌تی هێشـتاش پـلانه‌كه‌ی به‌شی په‌ره‌پـێدانی پـێوه ماوه و به یارمه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی كۆماری و دیموكراته‌كان له كۆنگرسـدا، وه دشڵێت یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت به دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ بێـكاران.
به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌واڵی زیاتری گرفتی ئابووری ئه‌مریكا به‌رده‌وام‌بوو ، هه‌رچه‌نده بواری بازرگانی خانووبه‌ره و موڵـك هه‌ندێـك ئاماژه‌ی كه‌می پـۆزێتڤی به‌خۆوه بینی.