سـیناتی ئه‌مریكا ده‌سـتی به ده‌مه‌ته‌قه له‌سه‌ر پـلانێـك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات كردووه كه له لایه‌ن كه‌مینه‌كانی كۆماری ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـست بووه.
سه‌رۆك كۆمار باراك ئۆباما به جدی داوای له قانون‌دانه‌ران كرد نه‌هێڵن جیاوازی مامناوه‌ندی په‌سه‌ندكردنی به‌رنووسه‌كه وه‌دوابخات.
به‌رنووسێـكی حه‌وتووی ڕابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام هیچ نوێنه‌رێـكی كۆماری ده‌نگی پـێ‌نه‌دا.
ڕێبه‌ری كۆماری له سـینات میچ مككه‌ناڵ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی به‌رنووسه‌كه ده‌بێت نوێ بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیاری‌بكرێت پـول له‌سه‌ر كام مه‌سه‌له‌ی پـێویست خه‌رج بكرێت كه بڕینی باجی زیاتریش ده‌گرێته‌وه. سیناتۆری دیموكرات بێـن نێڵسن پـێی له‌سه‌ر گۆڕان دانا، ده‌ڵێت هه‌ندێـك پـلان په‌یوه‌ندیـیان به به‌رنووسی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات نیـیه.