کۆریای باکور ده‌ڵێت هه‌موو ڕێـکه‌وتنـنامه سـیاسیـیه‌کان و له‌شـکریـیه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆریای باشـوردا هه‌ڵـده‌وه‌شـێنێته‌وه و سیئۆل به هه‌وڵدانی به بردنی هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و جه‌نگ تاوانبارده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ناوه‌ندی کۆریای باکور به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامانه‌ی نێوانیانی هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆریای باکور ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـنووری سه‌ر ده‌ریای زه‌رد هه‌ڵـده‌وه‌شـێنێـته‌وه ئه‌وه‌ی له کۆتایی جه‌نگی کۆریادا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا دیاریکرابوو.
هه‌ردوو کۆریا له سـاڵی 1999 و هه‌روه‌ها سـاڵی 2002 دا شه‌ڕ و پـێـکدادانی کوشـنده‌یان به درێژایی سـنووری ده‌ریای خۆرئاوا کرد.
هه‌روه‌ها ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باکور ده‌شڵێت په‌یمانـنامه‌ی ئاشـتبوونه‌وه و ڕاگرتنی شه‌ڕ و هاوکاری نێوان هه‌ردوو کۆریا پـوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
ئه‌وی شـایانی باسه وته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی کۆریای باشور بۆ یه‌کـخسـتنه‌وه‌ی هه‌ردوو کۆریا مه‌خابنی زۆری له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی کۆریای باکور ده‌ربڕی. هاوکات وه‌زاره‌تی ناوبراو هانی پـیۆنگ‌یانگ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ناکۆکیـیه‌کان په‌نا بۆ وتووێـژ و دانوسـتاندن به‌رێت.