باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فه‌رمانێـکی بۆ داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی له‌شـکری گوانتانامۆ به‌ی له ماوه‌ی سـاڵێـکدا دا.
فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه داوای گواسـتنه‌وه‌ی یان ئازادکردنی 250 گومان‌لێـکراوی تێرۆریست ده‌کات، ئه‌وانه‌ی له نێو به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌یدا به‌ندکراون.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی فه‌رمانه‌که‌ی چاو به دۆزه‌ی به‌دیلگیراوانی گوانتانامۆ به‌یدا دهخشـێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی چۆنێتی پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی تاوانیان کردووه دیاریبکرێن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما فه‌رمانی کۆتاییهێنانی به شـێوازی توندئامێزی لێـکۆڵینه‌وه له لایه‌ن لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریکایی مۆرکردووه و فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رجه‌م ئاژانسه‌کانی وڵاته په‌یڕه‌وی یاسـا و ڕێنمایی له‌شـکری ئه‌مریکایی بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووه‌مین ڕۆژی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامای پـڕ جموجۆڵ بوو.