هه‌ردوو لایه‌نی سه‌در و پارتی فه‌ضیله له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانیـیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئازاد چالاك ئه‌ندامای په‌رله‌مانی عێراق له كفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت هیچ بیانوویه‌كی یاسایی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌شـهه‌دانی نه‌ماوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد. هه‌روه‌ها مه‌شـهه‌دانی له‌به‌ر ئمتیازات و زۆر شتی تر ڕازی نه‌بوو وه‌ك ئه‌ندامێـك بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵـكو ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكرد كه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خانه‌نشین بكرێت و مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، وه كه خانه‌نشینش بوو ده‌بێته‌وه به هاوڵاتیـیه‌كی ئاسایی و ده‌بێت له ڕێی هه‌ڵـبژاردنه‌وه جارێـكی دیكه بۆ ناو په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:36 خوله‌كه.