بڕیاره له 26 ی ئه‌م مانگه 16 به‌رپـرسی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دادگایی بكرێن كه ده‌سـتیان هه‌بووه له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر كورده فه‌یلیـیه‌كان كراون له عێراقدا.
یه‌ك له‌و كۆنه به‌رپـرسـانه‌ی بڕیاره دادگایی بكرێت سه‌عدوون شـاكره كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ردوو پـۆستی وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی موخابه‌راتی گرتبووه ده‌ست.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت سه‌رۆكی پـرۆسه‌ی دادگایی‌كردنه‌كه دادوه‌ر ڕه‌ووف عه‌بدولڕه‌حمان بـبێت، ئه‌و دادوه‌ره كورده‌ی دادگایی سه‌دام حسێنی كرد.
بۆ ئاگاداربوون له خۆئاماده‌كاریـیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ ئه‌م دادگایی‌كردنه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسـیـیه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌كه.