ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپـۆرتێـكی 42 لاپه‌ڕیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران یاسـاكانی ئاسایش و ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ ده‌سـتگیركردن و دادگایی‌كردنی كورده ئێرانیـیه‌كان به‌كارده‌هێنن. ده‌شڵێت ئه‌وش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت مافی خۆیان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و كۆڕ و كۆبوونه‌وه به‌ده‌ستبهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسـۆ سـاڵح ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرته گرنگیـیه‌كی زۆری هه‌یه به تایبه‌تی له ڕووی فشـارخسـتنه سه‌ر ئێران بۆ لابردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ ئازاردان و ئه‌شـكه‌نجه‌دانی بزاڤكارانی كورد. ده‌شڵێت له هه‌مان كاتیشـدا كه‌م‌وكۆڕی له ڕاپـۆرته‌كه‌دا هه‌یه، له‌وانه نه‌خشه‌یه‌كی نا ته‌واوی كوردسـتانی ئێرانی نیشـان داوه و ژماره‌ی دانیشـتووانی كوردی له ئێران به زۆر كه‌م مه‌زه‌نده‌كردووه و هه‌روه‌ها هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه‌ی تیادایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:45 خوله‌كه.