له‌شکری به‌ریتانیا ده‌ڵێت له میانه‌ی نوبه‌داری ڕۆتیندا یه‌کێک له سه‌ربازه‌کانی له ئه‌فغانستان کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند ئه‌و سه‌ربازه به‌هۆی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی هێلماند له ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و ئه‌ندامی هێزی ناتۆ بوو که شه‌ڕی دژ به تاڵیبانی له ئه‌فغانستان ده‌کرد.
کوژرانی ئه‌و سه‌ربازه له ڕۆژی پـێنجشه‌مه دووه‌م جاربوو که سه‌ربازی به‌ریتانی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا له هه‌رێمی هێلماند گیانی له‌ده‌سـت‌بدات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ئه‌ندامێکی هێزی ما‌رینزی به‌ڕیتانیش له ڕۆژی چوارشه‌ممه کوژراوه.
شـایانی باسه له ساڵی 2001 وه که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا چوونه نێو ئه‌فغانستانه‌وه، 138 سه‌ربازی به‌ریتانی له‌وێ کوژراون.