ئیسرائیل ئاگربه‌سـتێـكی 48 كاتژمێری ده‌ستبه‌جێی له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماسـدا ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئیسرائیل درێژه به هێرشه له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌دات.
كاربه‌ده‌ســتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئێهود ئۆڵمه‌رت و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه وتووێـژیان له‌سه‌ر پـێشـنیازی ئاگربه‌ستی فه‌ره‌نسـا كرد ده‌رئه‌نجام ئه‌م بڕیاره‌یان دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وا بۆ پـێـنج ڕۆژه فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیلی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانیان له نێو كه‌رتی غه‌ززه‌دا، ئه‌مه‌ش وێڕای زیادبوونی فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی و بانگه‌شـه‌یان بۆ كۆتایی‌هێنان به كاری توندوتیژی.
سه‌باره‌ت به هێرشی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئیسرائیلی كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلی موشـه‌كبارانی باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی حه‌ماس و چه‌ند تونێـلێـكیان كردووه، ئه‌وانه‌ی بۆ هێنانی خۆراك و چه‌ك به قاچاخی له میسره‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه به‌كارده‌هێنرێن.
هاوكات گروپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی ئه‌ویش له موشه‌كبارانی ئیسرائیل وا هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ ڕاگرتنی هێرشی میلیشـیاكانی حه‌ماس كه دوای كۆتایی‌هاتنی ئاگربه‌سـته شه‌ش مانگیـیه‌كه ده‌سـتیپـێـكرده‌وه له‌و پـێناوه‌دا ئیسرائیل له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌سـتی به هێرشـكردنه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماس كردووه و پـتر له 370 فه‌له‌سـتینی كوژراون، وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت به لای كه‌م 62 كه‌س له كوژراوان كه‌سـانی سـڤیلن. هاوكات تا ئێســتا 4 ئیسرائیلی كوژراون.