پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی ئاماده نه‌بوو ئاگربه‌سـتی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نوێ بكاته‌وه، یه‌كسه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌سـتیان كرد به هاویشـتنی موشه‌ك و خومپاره بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ئیسرائیل. ئیسرائیلیش له لای خۆیه‌وه ئاگاداری كردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هێرشـانه ڕابگرن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی په‌لامارێـكی سه‌خت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام حه‌ماس ئه‌و ئاگاداریـیه‌ی پشـتگوێ خست، ئیسرائیلیش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا به سه‌دانی لێـكوشتن و به ده‌یان باره‌گا و باڵه‌خانه‌یانی له غه‌ززه وێران كرد. له‌و نێوه‌شـدا خه‌ڵـكی سڤیلی بێ‌تاوانیش بوونه قوربانی.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕضوان زیادێ شـیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی و میوان له زانكۆی هارڤه‌ردی ئه‌مریكی كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ئاماده‌كردووه.
ڕضوان زیادێ ده‌ڵێت ئێسـتا ئیسرائیل مه‌به‌سـتێتی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه كارێـكی ئاسته‌مه چونكه حه‌ماس له‌و ناوچه‌یه‌دا پشـتیوانی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.