سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌وانێـكی عێراقی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن به ناوی طارقمحه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان كه به‌شـداری له كیمیابارانی هه‌ڵـه‌بجه‌دا كردبوو له ده‌زگای ئاسایشی شـاری سـلێمانی هه‌ڵهاتووه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكاریشـمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد (چاك) سـازكردووه.
عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیـیه ئه‌م هه‌واڵه دوو مانگی به‌سه‌ردا تێـپه‌ڕیوه، به‌ڵام ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتدارێتی شـاری سـلێمانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان به جه‌ماوه‌ری كوردسـتان و كه‌سوكاری قوربانیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.