پـیاوێـکی عێراقی دانیشـتووی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکا دانی پـیاناوه سـیخوڕی بۆ حکومه‌تی دیکتاتۆری پـێشـووی عێراق سه‌دام حسـێن کردبوو.
صوبحی جاسم ئه‌لدلێمی ڕۆژی دووشه‌ممه له دادگای فیدراڵی له به‌ڵـتیمۆری میریلاند دانی به گوناهی نا. ئه‌و ڕووبه‌ڕووی تا 5 سـاڵ زیندانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌سـتکیسـی حکومه‌تێـکی بێـگانه کاریکردووه.
دادپـرسـان ده‌ڵێن به‌ڵـگه‌نامه‌ی له لایه‌ن له‌شـکری ئه‌مریکا له عێراق دۆزرابوونه‌وه سه‌ره‌داوبوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی دلێمی.