په‌رله‌مانتارانی عێراقی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر به‌رنووسی قانونێـك دواخست كه ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه نائه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌دات له پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا له وڵاته‌كه‌دا بمێـننه‌وه.
دواخسـتنی ده‌نگدانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كان داوای دانیشـتنێـكی تایبه‌تیان كرد بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی لابردنی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی له پـۆسـتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه مه‌شهه‌دانی تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و لێـدوانانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو داویه‌تی سـووكایه‌تیـكردن بووه به په‌رله‌مان.
ئێسـتا ڕوون نیـیه كه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه ده‌دات كه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بیانی نائه‌مریكایی تا مانگی حه‌وتی سـاڵی 2009 درێژ ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنووسه تا 31 ی ئه‌م مانگه په‌سه‌ند نه‌كرێت كه دوایـین مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ئه‌وا هیچ بنه‌مایه‌كی قانونی بۆ مانه‌وه‌یان له عێراقدا نابێت.
به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه ڕێـگه ده‌درێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئوسـترالیا، به‌ریتانیا، ئه‌ل سلڤادۆر، ئسـتۆنیا، ڕۆمانیا تا كۆتایی مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتوو له عێراقدا بـمێنـنه‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی داوای لابردنی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی له پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:48خوله‌كه.