كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕه‌نگه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانسـتان له ماوه‌ی سـاڵی داهاتوو دوو هێندی ئێسـتا بكات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیادبوونی یاخیبوونی تاڵیبان.
سه‌رۆكی سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌دمێڕاڵ مایك مۆڵن ڕۆژی شه‌ممه له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان به په‌یامنێرانی گوت بۆی هه‌یه تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2009 نزیكه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر بنێردرێته ئه‌فغانسـتان. له ئێسـتادا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 31 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.
مۆڵن گوتیشی زۆربه‌ی هێزه‌كان ده‌چنه باشوری ئه‌فغانسـتان كه میلیتانه‌كانی تاڵیبان له‌وێ زۆر كاریگه‌ریـیان هه‌یه و ڕێژه‌ی توندوتیژیـیه‌كانیش زۆر بووه. ناوبراو گوتیشی زیادكردنی سه‌ربازه ئه‌مریكایی‌یه‌كان له ئه‌فغانسـتان په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاسـته‌وخۆی به ئاستی سه‌ربازه‌كان ده‌بێت له عێراق.
له ده‌مێـكدا كه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا له عێراق تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێـژه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌ن.
مۆڵن گوتیشی كاری زیاتر پـێویسـته بكرێت بۆ گه‌شه‌پـێدانی پـێشـه‌وه‌چوون و حكومه‌تێـكی كاریگه‌ر له ئه‌فغانسـتان و بۆ پته‌وكردنی هێزی ئه‌و وڵاته.