په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌دا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵـکشـان و داکشـانێـکی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
گرژیـیه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی یه‌ک ئه‌وی دی به پـێشـلکاری ده‌سـتور گوناهبار ده‌کات.
هه‌ردوولا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌وی تریان به پـێـچه‌وانه‌ی ده‌سـتوره‌وه کارده‌کات. نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق وه‌ک زۆرێـک له چاودێران ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن خوازیاری پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی تۆکمه‌ی نێوه‌نده له‌سه‌ر بنچینه‌ی لاوازکردنی هه‌رێمه‌کان.
ئه‌م هه‌ڵـوێسـتانه‌ی مالیکی عێراق به‌ره‌و سـیسـتمێـکی دیکتاتۆری ده‌باته‌وه یان نا؟
کورده‌کان له‌وه‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقه‌وه له سه‌ره‌تاکانی سـاڵی بیسـته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌و حکومه‌تانه‌ی عێراقدا کێشه و گرفت و ئاڵۆزکاریـیان هه‌بووه. ده‌کرێت بگوترێت بۆ یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیش له هه‌موو جاره‌کاندا په‌نا براوه‌ته به‌ر چاره‌سه‌ری له‌شـکری.
له په‌یوه‌ندی به کێشـه‌کانی ئێسـتای نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمی کوردسـتان جێی خۆیه‌تی بـپـرسـرێت ئایا ئه‌م گرفتانه ئه‌م جیاوازی ڕوانیـنانه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆیان هه‌یه له‌و سـاڵانه‌ی پـێشـووه‌وه درێژبوونه‌ته‌وه بۆ ئێسـتا؟
ئایا خودی مالیکی به‌رنامه‌یه‌کی سـیاسـیـیانه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه یان بۆ ڕێـگه‌گرتن له خواسـته‌کانی کورده‌کان.
کورده‌کان وه‌ک پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌یانگوت ڕۆڵی کاریگه‌ر و به‌رچاویان هه‌بووه له پـێـکهێنانی عێراقی نوێ‌دا.
ئایا ئاڕاسـته‌کان له‌م عێراقه نوێـیه‌دا که هه‌ن وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن چ جۆره خوێـندنه‌وه‌یه‌ک و تێـگه‌یشـتنێـکی هه‌یه بۆ خواسـته‌کان.
پـرسـیاری هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه له ئاکامی ئه‌م گرفتانه‌ی نێوان نێوه‌ند و هه‌رێم ئایا ده‌بێته مایه‌ی کشـانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراق؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان، وه‌زیری کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان.
مه‌حمود ڕه‌زا، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:40 خوله‌که.