Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داوای دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکه‌یان بۆ 6 مانگ ده‌که‌ن


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق ده‌نگیان دا به‌ داوایه‌ک بۆ دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌یان بۆ شه‌ش مانگی تر.

ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ موسـڵ ده‌ڵێت ئێسـتا له‌ کۆی 41 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسـڵ 31 یان سه‌ر به‌ لیسـتی هاوپه‌یمانێـتی کوردسـتانن، ده‌شڵێت ڕاسـتیـیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ حزبی ئیسلامی و سـوننه‌کان به‌ گشـتی به‌شـداریـیه‌کی ئه‌وتۆیان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 2005 دا نه‌کرد، به‌ڵام ئێسـتا پـێشـبینی ده‌کرێت سـوننه‌کان به‌ شـێوه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌شـداری بکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:39خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG