سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش له سه‌ردانێـكی كۆتایـیدایه بۆ عێراق پـێش ئه‌وه‌ی پـۆسـته‌كه‌ی به‌جێبهێـڵێت، ئه‌ویش بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێـبه‌رانی عێراقی و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی له ژێر بارێـكی توندی ئاسایشـدا له پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی به‌غدا گه‌یشـتۆته شـاره‌كه. ئه‌مه چواره‌مین سهردانێـتی له‌و كاته‌ی له سـاڵی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و هاوپه‌یمانان ڕه‌وانه‌ی عێراق كرابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس پـێشـبینی كردووه كه هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له شـاره‌كانی عێراق و ناوچه دانیشـتوویهكان تا كۆتایی مانگی شه‌ش دهكێشـنهوه.
گه‌یتس كه له ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـتۆته عێراق به هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له بنكه‌ی له‌شـكری به‌له‌د له باكوری به‌غدا گوتی ئه‌ركه‌كانیان له دواترین گهمهیدایه. ئه‌و گوتوویه‌تی تا كۆتایی مانگی شه‌ش هه‌موو 18 ئوسـتانهكان ده‌درێنه‌وه ده‌سـتی حكومه‌تی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێزه‌كانی عێراقی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رپـرسـیارێتی ئاسایش له ئه‌سـتۆ ده‌گرن.