حكومه‌تی عێراق پلانێـكی ئاشـكراكردووه بۆ هاوبه‌شی ئاسایشی و ئابووری هه‌رێمی، وه ده‌ڵێت ئه‌مه یارمه‌تی‌ده‌رده‌بێت بۆ سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی عه‌لی ئه‌لده‌باغ گوتی زیادبوونی سه‌قامگیری له عێراقدا ڕێـگا خۆشـده‌كات وڵاته‌كه ببێت به نێوه‌ندی پـلانی به‌هێزكردنی ئاسایشی و گه‌شه‌پـێدانی بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران، عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه، كۆه‌یت و ئوردن و وڵاتانی تری كه‌نداوی فارس.
عه‌لی ئه‌لده‌باغ ئه‌م قسـانه‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه له واشـنتن كرد. ئه‌و گوتی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراق بۆته مایه‌ی دروسـتبوونی ده‌رفه‌ت بۆ هاوكاری هه‌رێمی.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریۆس گوتی توندوتیژیـیه‌كانی عێراق گه‌یشـتوونه‌ته نزمترین ئاسـت له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی ڕابردووه‌وه.