ڕێـکخراوێـکی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ڕه‌خنه له تورکیا ده‌گرێت له‌سه‌ر زیادبوونی به‌کارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسـیه‌وه و ده‌ربازبوونیان به‌بێ سـزادان.
ڕێـکخراوه‌که ده‌شـڵێت هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ئه‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا هه‌ندێ به‌ره‌وپـێشـچوون بووه، ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌وڵێـک بۆ په‌یڕه‌وکردنی مه‌رجه‌کان بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌کێتی ئه‌وروپا، وه‌لێ هێشـتا ئاسـتی توندوتیژی و ئه‌شکه‌نجه‌دان له لایه‌ن پـۆلیسـه‌وه له تورکیا له سه‌ره‌تای سـاڵی ڕابردووه‌وه زیادیکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:43 خوله‌كه.