ڕۆژی هه‌ینی چین و ئه‌مریکا کۆتایی‌یان به دوو ڕۆژ وتووێـژکردن له به‌یجین هێنا و تیایدا به‌ڵـێنیان دا 20 ملیار دۆلار خه‌رج بکه‌ن بۆ په‌ره‌دان به بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
به مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنه‌کان سه‌باره‌ت به پـرۆژه‌کانی وزه و ژینگه ڕۆژی هه‌ینی وتووێـژی ئابووری سـتراتیجی کۆتایی‌پـێـهات و تیایدا هه‌ردوو لایه‌ن به‌ڵـێـنی هاوکاریـیان دا بۆ پـته‌وکردنی سـیسـتمی ئابووری جیهانی وه‌زیری دارایی ئه‌مریکا هێنری پـۆڵسـن که سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی ئه‌مریکای کردبوو، ڕایگه‌یاند 20 ملیار دۆلار ته‌رخان‌کراوه بۆ گه‌شه‌کردنی ئابووری و پـشـتیوانی کاڵای هاورده‌ی ئه‌مریکا و چین.
شـایانی باسه به‌ر له ده‌سـتپـێـکی کۆبوونه‌وه‌کان به‌ڕێز پـۆڵسـن هه‌ڵـوێسـتی واشـنتنی دووپاتکرده‌وه سه‌باره‌ت به سـازدانی چاکسـازی دارایی له چیندا.
ئه‌مریکا ده‌ڵێت دراوی یانی چینی که‌متر له به‌های خۆی هه‌یه، ئه‌و کاره‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانانی چیندایه.