سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن ڕایگه‌یاند ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی باشـتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که مانگی داهاتوو سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو باراک ئۆباما ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌سـت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز پـوتن بۆ بینه‌رانی ته‌له‌فیزیۆنێـکی ڕوسیای ڕاگه‌یاند نیشـانه‌ی باشی به‌دیکردووه که په‌یوه‌ندیـیه گرژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش‌دا له سـایه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
ناوبراو گوتیشی له نێو ئه‌م نیشـانانه‌دا شـیانی گۆڕانکاری هه‌یه له پـلانی ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمێـکی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌وروپادا.