گۆرانی‌بێژی به‌ناوبانگی فۆلکلۆری ئه‌مریکی ئۆدیتا Odetta که گۆرانیـیه‌کانی بوون به سـروودی مافه مه‌ده‌نیـیه‌کان له ئه‌مریکا له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
دوگله‌س یاگیر ( douglas Yeager)که نوێنه‌رایه‌تی ئۆدیتا ده‌کات وتی گۆرانی‌بێژ له نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرک به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست‌داوه.به‌و هیوایه بووه گۆرانی بڵێت له کاتی ده‌ست‌به‌کارکردنی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا ئۆباما له 20 یه‌کی ساڵی 2009 دا.
له ساڵی 1963 دا ئۆدیتا گۆرانی له خۆپـیشاندانه‌کان له واشنتن دی سی که له لایه‌ن ڕێبه‌ری مافه مه‌ده‌نیـیه‌کان مارتن لووثه‌ر کینگه‌وه بووه گۆرانی به ناوی ئۆ فریدۆم (O Freedom) گووتبوو. که هی سه‌رده‌می کۆیله‌داری بوو.له ساڵی 2007 دا وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ئۆدیتا گوتی گۆرانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گوتبوو، وه گووتیشی کاتێک کۆمه‌ڵگا ده‌تچه‌وسێنێته‌وه ده‌بیت خۆت بده‌یت به‌ده‌سته‌وه و لێـیان‌گه‌ڕێت بتکوژن یانیش له پـێناو ژیاندا به‌ره‌نگاری بکه‌یت.