له کاتێـکدا یاسـادانه‌ران خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرێـکی نوێ بۆ ڕێبه‌رایه‌تیـکردنی وڵاته‌که له ده‌رهێنانی له قه‌یرانه ڕامیاریـیه درێژخایانه‌کانی، شـای تایله‌ند بڕیار وایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتاری سـاڵانه‌ی پـێش له دایـکبوونی پـێشـکه‌ش بکات.
شـا Bhumidol Adulyadej بڕیار وایه له ئێواره‌ی 81 سـاڵی له دایکـبوونیدا وتارێـک پـێشـکه‌شی وڵاته‌که بکات هه‌رچه‌ند ڕۆژێـک پاش کۆتایی‌هاتنی خۆپـیشـاندانه‌کانی شه‌ش مانگه‌ی دژ به حکومه‌ت که ده‌سـتیان به‌سه‌ر باره‌گای سه‌رۆک وه‌زیر و فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی بانکۆکدا گرتبوون.
ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی فڕۆکه‌خانه‌که که له ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی‌پـێهاتووه فره‌تر له چاره‌که ملیۆنێـکی گه‌شتبه‌ر گیریان خواردبوو و زیانێـکی زۆری به به‌شی گه‌شـتبه‌ری وڵاته‌که گه‌یاندبوو.
هاوبه‌ندی گه‌ل بۆ دیموکراسی کۆتایی به خۆپـیشـاندانه‌که‌یان هێنابوون پاش ئه‌وه‌ی دادگای ده‌سـتوری تایله‌ند سه‌رۆک وه‌زیر Somchai Wongsawat له پـۆسـته‌که‌ی لادابوو و قه‌ده‌غه‌کردنی ڕێبه‌رانی سێ له پارته سه‌ره‌کیـیه‌کانی وڵاته‌که.