وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی پاکسـتان په‌یمانیان داوه هاوکاری له لێـکۆڵینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به هێرشـه‌کانی سه‌ر مۆمبای هیندسـتاندا بکه‌ن.
سه‌رۆکی پاکسـتانیش عاسف عه‌لی زه‌رداری خانم ڕایسی دڵـنیاکردهوه له‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت له دژی هه‌ر که‌سـێـک که له وڵاته‌که‌یدا ده‌ستی له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی مۆمبایدا هه‌بووبێت. ده‌شڵێت پاکسـتان ڕێـگه نادات خاکه‌که‌ی بۆ کاری تێرۆریسـتی به‌کاربهێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باری نیوهاوس له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکسـتانه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئامادهیکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.