ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ناسـراو به یۆنامی 13 هه‌مین ڕاپـۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته بڵاوکرده‌وه.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده باری ئاسایشی عێراق باشبوونی به‌خۆوه بینیوه، وه‌لێ هێشـتا پـێشـێـلکاریـیه‌کانی ده‌رحه‌قی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به هه‌رێمی کوردسـتانیش ده‌کات و ده‌ڵێت گیراوان له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ چه‌نده‌ها مانگ و جاری واش هه‌یه بۆ چه‌نده‌ها سـاڵ له گرتووخانه‌کاندا ده‌مێنـنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی هیچ تۆمه‌تێـکیان ئاڕاسـته‌بکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر یوسف محه‌مه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤ له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:48 خوله‌كه.