سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه ئوسـتاندارێـکی تری بۆ کابینه‌ته‌که‌ی ده‌سـتنیشـانکرد.
ئۆباما له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـیکاگۆ ئوسـتانداری نیو مهکسـیکۆی بـێـڵ ڕیچاردسـن وه‌کو وه‌زیری بازرگانی ده‌سـتنیشـانکردووه که یه‌که‌م هێسـپانیـکه و یاخود لاتینیـیه بۆ کابینه‌ته‌که‌ی.
ڕیچاردسـن کاندیدێـکی پـێشـینی سه‌رۆکایه‌تی دیموکراته‌کان بوو که باڵوێزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو و وه‌زیری وزه له به‌ڕێوه‌به‌راتی کلنتن.
ڕیچاردسـن وه‌کو وه‌زیری بازرگانی ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی یاری ده‌کات له په‌ره‌پـێدانی بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه یارمه‌تیدان له به‌هێزکردنی ئابووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
جانێت ناپـۆلیتانۆ ئوسـتانداری ئه‌ریزۆنا له ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌کو وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ دهسـتنیشـانکرابوو. تیمی گواستـنه‌وه‌ی ئۆباما بڕیار وایه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌یان له ژه‌نه‌ڕاڵ و ئهدمیڕاڵهکاندا کۆبـبنه‌وه.