کۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له پاکسـتان کردووه به په‌له و کاریگه‌رانه کاربکات بۆ هاوکاریکردنی لێـکۆڵینه‌وه‌کان له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو له مۆمبای.
ڕایس له ڕۆژی چوارشه‌ممه له نیوده‌لهی ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند که تیایدا وتووێـژه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات به مه‌بسـتی خاوکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هیندسـتان و پاکسـتان دوابه‌دوای هێرشه‌کاندا.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌م هێرشـانه له‌و جۆره ده‌چێت که له لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام هێشــتا ڕوون نه‌بۆته‌وه ئایا ده‌سـتی ئه‌لقاعیده‌ی تێدا هه‌بێت یان نا.
هاوکات پـۆلیسی هیندسـتان ده‌ڵێت که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان پـوچهڵکردۆتهوه له ویزگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌کی له مۆمبای. ده‌شـڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له هێرشـه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌جێمابوون، به‌ڵام هێشـتا ڕووننه‌بۆته‌وه بۆچی ده‌سـتبه‌جێ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسـانی هیندسـتان وه‌باڵی هێرشه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوویان خسـتۆته ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵه‌ی له‌شـکری ئهلطیبهی بنکه له پاکسـتان که ژماره‌یه‌ک زۆری خه‌ڵـکی تێدا کوژرا.
مایک مهکـکۆنێـڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاری نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکاش هه‌روه‌ها پـێشـنیاری کردووه که کۆمه‌ڵه‌که ده‌سـتی تێدا هه‌بێت.