هیندسـتان داوایـکردووه پاکسـتان 20 تێرۆریسـتی گومانبار که باوه‌ڕده‌کرێت له‌و وڵاته‌دا بژین بداته ده‌سـت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه پـرناب موخرجی به په‌یامنێرانی گوت چوارشه‌ممه له دیدارێـکدا ئه‌م داوایه له نامه‌یه‌کدا دراوه‌ته ده‌ست باڵوێزی پاکسـتان له هیندسـتان.
له ناو لیسـته‌که ناوی داوود ئیبراهیمی تێدایه که ده‌گوترێت نه‌خشه‌کێشی سه‌ره‌کی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆمبای سـاڵی 1993 بێت که له ئه‌نجام 250 که‌س کوژران.
هیندسـتان داوای له پاکسـتان کردووه ده‌ست له بڕیاری توند بدات له دژی ئه‌و که‌سـانه‌ی بهپرسـیاری هێرشه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووبوون له شـاری که‌ناری مۆمبای که له ئه‌نجام 175 که‌س کوژران که 18 یان بیانی بوون.
سێشه‌ممه موخرجی گوتیشی هیندسـتان بیر له کرداری له‌شـکری به دژی پاکسـتان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشـانه ناکات.