نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق هۆشـداری ده‌دات به‌وه‌ی میلیتانه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ئه‌وه‌ی بڕیاره له ده‌مێـكی زووی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت تێـكبده‌ن.
سـتیفان دیمسـتۆرا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت كاربه‌ده‌سـتان پـێشـبینی ده‌كه‌ن هه‌وڵی نائاسایی بدرێت به مه‌به‌سـتی تێـكدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان. هه‌رچه‌نده زانیاری وردی نه‌دا، وه‌لێ گوتی ڕه‌وشی باری ئاسایشی وڵاته‌كه باشـتربووه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش شـكست‌ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها دیمسـتۆرا باسی له گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێوشوێـنك كرد بۆ ڕێـگه‌گرتن له فرتوفێـڵ له ده‌نگدانه‌كاندا. یه‌ك له‌وانه داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كرێت له شوێنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانیاندا ناوی خۆی تۆماربكه‌ن تا ڕێـگه له دووباره ده‌نگدان بگیرێت.
شـایانی باسه شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و ئاژانسێـكی تر مه‌شـقیان به نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س كردووه بۆ چاودێریـكردنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كه بڕیاره له 31 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت. كاربه‌ده‌سـتان هیوادارن به لانی كه‌م 200 هه‌زار چاو‌دێر له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه.