حکومه‌تی ئه‌ثیوپـیا ده‌ڵێت هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ هێزه‌کانی خۆی له سـۆماڵ ده‌کشـێـنێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ثیـوپـیا گوتی حکومه‌تی ئه‌ثیوپـیا سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی یه‌کێتی ئه‌فریکای له‌و بڕیاره ئاگادارکردۆته‌وه.
وڵاتی ئه‌ثیـوپـیا به هه‌زاران سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سـۆماڵ کردبوو له پـێـناو دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ حکومه‌تی سـۆماڵی ئه‌وه‌ی که ڕۆژئاوا پـشـتگیری لێـده‌کات.
وا بۆ دوو سـاڵه حکومه‌تی سۆماڵی له شه‌ڕی دژ یاخیبووانی ئیسلامیدایه.
شـایانی باسه ئیسـلامیـیه‌کان ده‌سـتیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی باشوری سـۆماڵدا گرتبوو به‌ر له‌وه‌ی له سـاڵی 2006 دا وه‌ده‌ریان بنێن. پاشـان له سه‌ره‌تای سـاڵی 2007 دا چه‌کدارانی ئیسلامی هێزه‌کانیان ڕێـکخسـته‌وه و ده‌سـتیان به هێرشکردن کرده‌وه.