سـیاسه‌توانی کورد عوسـمان ئۆجه‌لان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا فه‌خریـیه دۆسـکی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشتڕاسـتکرده‌وه که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورکیا ڕێـگه بدات ئه‌وا ئه‌و ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته و پارتێـکی نوێ دابمه‌زرێنێت و کۆتایی به شه‌ڕی چه‌کداری بهێنێت.
پاشـان عوسـمان ئۆجه‌لان ده‌ڵێت وه‌کو ده‌زانن شه‌ڕێـکی دژوار له نێوان پارتی کرێـکارانی کوردسـتان و تورکیادا هه‌یه و ئه‌و شه‌ڕه زیان به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ لایه‌کیان ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه پـێویسته ڕێی سـیاسی بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:54 خوله‌كه.