كۆمێته‌ی پارێزگاریكردن له ڕۆژنامه‌نووسـان ناسـراو به CPJ پـێنج ڕۆژنامه‌وانی ده‌سـتنیشـانكردووه تا خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی سـاڵی 2008 ی ڕاگه‌یاندنیان پـێبـبه‌خشرێت و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتكردنی یه‌ك ده‌زگای میدیا و پارێزه‌رێـكی مافه‌كانی مرۆڤیش.
له‌و باره‌یه‌وه كاثرین كانون له ده‌نگی ئه‌مریكاوه له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی خه‌ڵات ده‌كرێن تووشی گرتن و ئازار بوون و ژیانی خۆیان خسـتۆته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه له‌پـێناو گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان و تێـكۆشـان بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له وڵاته‌كانیاندا.
هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و سه‌ڵاح پـیرۆتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به كوردی ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:22 خوله‌كه.