به هه‌زاران که‌س ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا له‌سه‌ر داوای مه‌لای شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپـیشـاندانیان کرد له دژی ڕێـکه‌وتنی ئاشتی که ماوه به هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات تا سـاڵی 2011 له عێراق بمێنـنه‌وه به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر دروشـمیان دا و ئاڵای عێراقیان هه‌ژاند له مه‌یدانی فرده‌وسی به‌غدا له‌و شـوێنه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و عێراقیـیه‌کان په‌یکه‌ری دیکتاتۆری له‌سه‌رکار لادراویان پهتکرد و هێنایانه خوارێ کاتێـک هێزه‌کانی ئه‌مریکا له 2003 کۆنتڕۆڵی شـاریان گرتهدهسـت.
کابینه‌ی عێراق یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد. به‌م شـێوه‌یه بوو به په‌یمانێـکی یه‌کجاری نێوان هه‌ردوو وڵات.
په‌رله‌مان ده‌توانێت په‌سه‌ندی بڕیاره‌که بکات یانیش ڕه‌دی بداته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت گۆڕانکاری تێدا بکات. ڕێـکه‌وتنی ئاسـایش داوا له هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات شه‌قامه‌کانی شـار و شـارۆچکه‌کانی عێراق چۆڵ بکه‌ن تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوو و له 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2011 له وڵات ده‌ربچن. ئه‌م ڕێـکه‌وتنه جێـگای دهسهڵاتمهندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه که ڕێـگا به هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات له عێراق چالاکبن و له 31 ی مانگی داهاتوو مۆڵه‌تی ته‌واو ده‌بێت.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حهیهدهر که‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
خالید شـوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 45:49 خوله‌که.