سه‌رچاوه‌کانی پارتی دیموکرات ده‌ڵێن سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌یه‌وێت به‌رهه‌ڵـسـتی پـێشووی هێله‌ری کلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌سـتنیشـان بکات.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن ڕه‌نگه به‌ڕێز ئۆباما له ده‌وروبه‌ری جه‌ژنی سـوپاسـگوزاری له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م ده‌سـتنیشـانکردنه ڕابگه‌یه‌نێت.
جێی باسه به‌ڕێز ئۆباما له هه‌فته‌ی ڕابردوو به نهێنی له‌گه‌ڵ سـیناتۆر هێله‌ری کلنتندا کۆبووبۆوه.
له ده‌مێـکدا وتووێـژه‌کانی کابینه‌ت به‌ره‌وپـێش ده‌چێت به‌ڕێوه‌به‌ری کارمه‌ندانی کۆشـکی سـپی ڕام ئیمانۆێـڵ ده‌گاته کۆماریـیه‌کان له کۆنگرس بۆ وتووێـژکردن له‌سه‌ر پـێـکه‌وه کارکردن پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما له 20 ی مانگی یه‌ک ده‌ستبه‌کارده‌بێت.