هێزی ده‌ریایی هیندسـتان ده‌ڵێت یه‌کێـک له که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی که‌شـتیـیه‌کی چه‌ته‌ی ده‌ریایی له که‌ناری سـۆماڵ تێـک‌وپـێـک شـکاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی له‌شـکری ده‌ڵێن که‌شـتی جه‌نگی هیندی ناسـراو به Tabarڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت که‌وته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ که‌شـتیـیه‌کی گومان لێـکراوی چه‌ته‌کانی ده‌ریا، وه که‌شـتیـیه‌که دوو که‌شـتی دیکه‌ی ڕه‌وتی خێرای له‌گه‌ڵدا بووه.
به‌رپـرسـانی له‌شـکری ده‌ڵێن چه‌ته‌کانی ده‌ریا له که‌شـتیـیه سه‌ره‌کیـیه‌که‌وه ده‌سـتڕێژیان له که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌که‌ی هێزی ده‌ریایی هیندی کردبوو، هێزی سه‌ر که‌شـتیـیه‌که‌ش لـێـیان دێنه‌ده‌ست و ده‌رئه‌نجام که‌شـتی گومان لێـکراوی چه‌ته‌کان ژێر ئاو ده‌خات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان که‌شـتی جه‌نگی هیندسـتان و گومانبارانی چه‌ته‌ی ده‌ریایی له که‌نداوی عه‌ده‌ن ڕوویداوه، واته له‌و جێـگایه‌ی به‌رپـرسـانی ده‌ریایی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ته‌کانی ده‌ریا ده‌سـتیان به‌سه‌ر 3 که‌شـتیدا گرتبوو.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌سـه‌ڵاتداران ده‌ڵێن باندی چه‌ته‌ی ده‌ریایی که‌شـتیـیه‌کی ڕاوه ماسی تایله‌ندی که 16 که‌سی له‌سه‌ر بوو ڕفاند، هه‌روه‌ها که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگری ئێرانی و 25 ئه‌ندامی تاقمه‌که‌یان ڕفاندبوو، هاوکات چه‌ته‌کان که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگری یۆنانی و به لای که‌م 23 سه‌رنشینی ناویان ڕفاند.
له لایه‌کی تره‌وه لێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن ئه‌و چه‌ته ده‌ریایی‌یانه‌ی که ده‌سـتیان به‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگری نه‌وتی گه‌وره و هه‌روه‌ها 25تاقمی که‌شـتیـیه‌که‌یان ڕفاندبوو که‌شـتیـیه‌که‌یان بۆ به‌نده‌ری Harardhereی سـۆماڵ بردووه، ئه‌و شـوێنه‌ی به بنکه‌ی چه‌ته‌کان ده‌ناسـرێت.