قانوندانهره كۆنه‌پارێزه‌كانی ئێران داوای له‌كار دورخسـتنه‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆك ده‌كه‌ن، چونكه وه‌زاره‌تی گه‌شـتوگوزاری مهراسـیمێـكیان سـازكردووه كه ده‌ڵێن سـووكایه‌تی به قورئان كردبوو.
میدیای ئێران گوتوویانه قانوندانهران داوایان له سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كردووه جێـگری سه‌رۆك ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مهشـایی له‌كار لابدات.
وه‌زاره‌تی گه‌شـتوگوزاری مهشـایی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا مه‌راسـیمێـكی سـازكرد كه تیایدا ژنانی گه‌نج به جلوبه‌رگی فلكلۆریـیهوه قورئانیان له‌سه‌ر سینیـیهك هه‌ڵـگرتبوو له كاتی لێـدانی میوزیـكدا. میدیای ئێرانی مهراسـیمهكهی به دانسوسهما له‌قه‌ڵه‌مداوه.
مهراسـیمهكانی حكومه‌تی ئێران به زۆری به خوێنه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئانی ده‌سـتپـێـده‌كات.
پارتێـكی سـیاسی كۆنه‌پارێزانی ئێران (به‌ره‌ی هاوبه‌ندی ئیسلامی) نامه‌یه‌كی نووسـیوه به مه‌حكومكردنی ئه‌و مهراسـیمهی گه‌شـتوگوزاری و به سـووكایهتیكردن به قورئان له قهڵمیانداوه. زۆربه‌ی مه‌لاكانی ئێران كه به ئایه‌توڵڵا ناسـراون هه‌مان ڕه‌خنه‌یان له مهراسـیمهكه گرتووه.