باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێردراوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له كۆنگرس ده‌كات هه‌نگاوی خێرا بنێت له‌و پـلانه‌ی بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایـیدا دانراوه و هه‌روه‌هاش كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی گرفتی ئابووریـیه‌وه دووچاری كێشه هاتوون.
له میانه‌ی وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی دیموكراته‌كاندا باراك ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و كۆنگرس ده‌سـتبه‌جێ ئه‌م پـلانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووریـیه په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا ده‌یكاته یه‌كه‌م فه‌رمانی خۆی له بورای كارداریدا وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه به‌پـێی ئه‌م پـلانی چاره‌سه‌ركردنه ده‌رفه‌تی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنرێت و فشـاری دارایی ناهێڵێت له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی دووچاری كێشـه بوون و هه‌روه‌ها باری ئابووریش ده‌بوژێنێته‌وه.