په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کۆتایی به دانیشـتنه‌کانی خۆی هێنا له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سـێتی که ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه په‌رله‌مان نه‌یتوانی فره ژنی له نێو کۆمه‌ڵـگای کوردی‌دا به یاسـایهک قه‌ده‌غه بکات هاوشـێوه‌ی ئه‌و یاسـایانهی له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ک تورکیا یان تونسـدا هه‌ن.
ده‌بێت ئه‌و گرفته گه‌ورانه چی بووبن له‌به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌ی په‌ره‌له‌ماندا که نه‌توانێت ڕێ له فره هاوسه‌ری بگرێت. یان به پـێـچه‌وانه‌وه چ فاکته‌رێـکی کارئاسـانی له ئارادابووه بۆ په‌رله‌مان تا فره ژنی بهێڵێته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
سـۆزان شه‌هاب نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
شه‌مسه سه‌عید مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 44:54 خوله‌که.