سه‌رۆکی سـودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ئاگربه‌سـتێـکی ده‌سـتبه‌جێ و بێ مه‌رجی له هه‌رێمی دارفوری ڕۆژئاوای وێرانبوو به شه‌ڕی ڕاگه‌یاندووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی سـودانی داوای کۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی له‌شـکری و لایه‌نه ناکۆکه‌کانی کرد، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی تیمی چاودێران له هه‌رێمه‌که‌دا نیشـته‌جێ بکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان پابه‌ندی په‌یمانی ئاگربه‌سـته‌که ده‌بن.
له وته‌که‌یدا به‌ڕێز ئه‌لبه‌شـیر گوتی حکومه‌تی سـودان پـلانێـک بۆ چه‌کداماڵینی میلیشـیاکان دهمودهسـت داده‌ڕێژێت، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی چه‌ک له هێزه لهشـکریـیهکانیش قه‌ده‌غه ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه کۆڕی ناسـراو به کۆڕی جه‌ماوه‌ر پـێشـنیازه‌کانی بۆ ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی ئاشـتی له هه‌رێمی دارفوری ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌یه‌کی ئاگربه‌سـت له‌و هه‌رێمه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شـداربووانی کۆڕه‌که له ڕابه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن و وه‌زیران پـێـکهاتبوون. هاوکات گروپه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی هه‌رێمی دارفور به‌شـداریـیان له کۆڕه‌که‌دا نه‌کرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه پـێشـنیازه‌کان داوای ئازادکردنی به‌ندکراوانی سـیاسی دارفور ده‌کات و هه‌روه‌ها داوای دامه‌زراندنی پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆکایه‌تی بۆ هه‌رێمی دارفوریش ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری فه‌رمانده‌ی بزووتنه‌وه‌ی داد و یه‌کسـانی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئاگربه‌سـتی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیر ڕاسـته‌قینه نیـیه. هاوکات عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیر له ماوه‌ی 6 سـاڵی ڕابردووی شه‌ڕ و پـێـکدادانی هه‌رێمی دارفوردا پـێشـتر چه‌ندان په‌یمانی ئاگربه‌سـتی ڕاگه‌یاندبوو.