سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا باراك ئۆباما ده‌ڵێت هه‌ر یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پـۆسته‌كه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی دراوی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، كه به گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئابووری له ژیانیاندا ناوی‌برد.
ڕۆژی هه‌ینی و له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی خۆیدا له پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و یارمه‌تی خێزانه كاركه‌ره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شه‌كردن ڕێ‌وشـوێنی پـێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا كۆبـبێته‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه سه‌رۆك بوش و ئه‌ندامانی كۆنگرس د‌رك به سه‌ختی دۆخی ئابووری ده‌كه‌ن، گوتیشی ئه‌و به گیانێـكی هاوكاری له نێوان هه‌ردوو پارتدا به‌ره‌و كۆشـكی سـپـی ده‌ڕوات. گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت به زووترین كات كۆمه‌ڵێـك بڕیاری بزوێنه‌ری ئابووری بـبینێت په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ی له لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانه‌وه پـێی‌گه‌یشـتبوو و تیایدا پـیرۆزبایی لێـكردبوو گوتی ئه‌و چاوی پـیادا ده‌خشێنێته‌وه و به شـێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
گوتیشی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه قبوڵ ناكرێت و ده‌بێت پـشـتیوانیكردنی له ڕێـكخراوه تیرۆریسـتیـیه‌كان بوه‌سـتێت.
سه‌باره‌ت به‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌ی باراك ئۆباما په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ین فه‌راباغ له شـاری شیكاگۆی ویلایه‌تی ئیلینۆیه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:32 خوله‌كه.