محه‌مه‌د سـاڵح ئه‌یومه‌ن خوێندكارێـكی كوردی زانكۆی تارانه سـاڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی 92 ڕۆژ زیندان كرا كه 50 ڕۆژی هه‌ر له زیندانی تاكه كه‌سیدا بووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی خوێـندكاراندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـێـك هاوڕێی سـروودی ئه‌ی ڕه‌قیبیان گوتبوو و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و سـته‌مه‌ی له گه‌لی كورد له‌و وڵاته ده‌كرێت ده‌ربڕیبوو. پاشـان به كه‌فاله‌تی 80 ملیۆن تومه‌ن ئازادی ده‌كه‌ن. ئێسـتا دادگایه‌كی تاران حوكمی 4 زیندانی بۆ داوه.
بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌م حوكمه قه‌ره‌قوشـیه‌ی تری دادگاكانی ئێران هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێـژی له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكاره‌دا كردووه، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:17 خوله‌كه.