په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له شـاری موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رباز و پله‌داره كورده‌كانی ئه‌و شـاره ده‌ڵێن ئێسـتا به ناوی خولی سه‌ربازیـیه‌وه ده‌یانه‌وێت له شـاره‌كه دورمان بخه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ندێـكیان بڕیاریان داوه واز له كاره‌كانیان بهێنن.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌مه سـیاسه‌تێـكه و هیچ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی به‌رگری یان ناوخۆوه نیـیه و مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیانه‌ی سه‌ره‌وه.