كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین ڕاگشـتیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن به دوای نه‌یاره‌كه‌ی خۆیدا باراك ئۆبامای دیموكرات دێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكی بۆ كه‌ناڵی NBCو به‌رنامه‌ی Meet the Pressمه‌ككه‌ینی كۆماری گوتی پـێشـبڕكێـكه زۆر نزیكه، وه ئه‌وه‌شی گوت كه‌وا باوه‌ڕ ده‌كات له هه‌ڵـبژاردنی ڕێـكه‌وتی 4 ی یانزه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
ڕاگشـتیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه نیشـانی ده‌ده‌ن جۆن مه‌ككه‌ین له پـێشـبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له دوای باراك ئۆبامایه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به 10 خاڵ. سـیناتۆر مه‌ككه‌ین له ئایاوا كۆبوونه‌وه‌ی سـازدا پـێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئۆهایۆ به‌ڕێ‌بكه‌وێت، كه ئۆهایۆ به یه‌كێـك له ویلایه‌ته گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كه.
سـیناتۆر ئۆباما له دوو كۆبوونه‌وه له كۆلۆرادۆ ده‌ركه‌وت و ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئۆباما هه‌ڵمه‌تی له ویلایه‌ته‌كانی دراوسێ كرد له نیومه‌كسیكۆ و نیڤادا.