گروپـێـکی میلیشـیای سه‌ر به تۆڕی قاعیده له عێراق هه‌واڵی کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای خۆی پـشـتڕاستـکردووه ئه‌وه‌ی له میانه‌ی کرده‌یه‌کی له‌شـکری له شـاری موسـڵی باکوری عێراق له ده‌مێـکی وه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام درا و تیایدا کوژرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه ڕابه‌ری گروپـی ناسـراو به ده‌وڵه‌تی عێراق له کاسێـتێـکی ده‌نگیدا سه‌ره‌خۆشی و پـرسه‌ی بۆ ئه‌بو قسـوره هه‌روه‌ها ناسـراو به ئه‌بو سـارا بڵاوکردۆته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس هۆشـیاری ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێـکه‌وتـنـنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاینده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مریکایی له عێراق به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی خراپـی ده‌بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی کات بۆ په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌شـکری وا به‌ده‌سـته‌وه نه‌ماوه. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا گوتیشی ئه‌گه‌ر هیچ ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ده‌سـته‌به‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌و کاته به گوته‌ی خۆی که ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا مۆڵه‌تی ڕێـگه‌پـێدانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مانه‌وه‌ی سـوپای ئه‌مریکایی له عێراق به‌سه‌رده‌چێت ئه‌و کاته له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌سـته‌وه‌سـتان ڕاده‌وه‌سـتێـت و هیچ چالاکیـیه‌ک ناکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له‌شـکری ئه‌مریکا هێشـتا زۆربه‌ی ئه‌رکی پاراسـتنی ئاسایشی بۆ هاوڵاتیـیانی عێراقی دابین‌ده‌کات. ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه بوو که لێـپـرسـراوانی عێراقی ڕایانگه‌یاند کابیه‌ی حکومه‌تی عێراقی سه‌رگه‌رمی بژارکردنه له به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا و به‌مه‌بسـتی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتگیری نیشـتیمانیـیه له ڕێـکه‌وتنـنامه‌که.