سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم و له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه.
به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی ده‌ڵێت به داخه‌وه هه‌وڵێـك هه‌بوو بۆ دروسـتكردنی كه‌لێن له نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب كه زۆر جار هه‌وڵی له‌م جۆه دراوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌م جاره‌ش سه‌ری نه‌گرت. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ عێراق وڵاتێـكی تازه‌یه، وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵێـك نه‌یه‌وێت ئه‌وه تێبگات یان قبوڵی نه‌كات ئه‌وه كه‌یفی خۆیانه.
پاشـان سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت پاش كۆبوونه‌وه‌ی دورودرێژ گه‌یشـتینه ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی كه پـێـنج كۆمیته پـێـكبهێنرێت بۆ تاوتوێـكردنی پـێنج بابه‌ت، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م شێوه‌ی حوكمڕانی له عێراقدا.
دووه‌م له‌شـكر و ئاسایش.
سێـیه‌م نه‌وت و دارایی.
چواره‌م ناوچه‌كانی كه ناكۆكی له‌سه‌ره.
پـێـنجه‌م سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:23 خوله‌كه.