وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆڵن پاوه‌ڵ پـشـتیوانی خۆی بۆ سـیناتۆری دیموكرات باراك ئۆباما ڕاگه‌یاند له گرتنه ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات، وه گوتی ئه‌مریكا پـێویسـتی به كه‌سـایه‌تیـیه‌ك هه‌یه گۆڕانكاری بهێنێته كایه‌وه.
به‌ڕێز كۆڵن پاوه‌ڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له به‌رنامه‌ی Meet the Press ی كه‌ناڵی NBC گوتی ئه‌و ئۆباما په‌سه‌ند ده‌كات له‌به‌ر توانا ئیلهام به‌خشه‌كانی و هه‌روه‌ها شێوازه گشـتیـیه‌كه‌ی له هه‌ڵـمه‌ته‌كانیدا.
گوتیشی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه باراك ئۆباما و ڕكه‌به‌ره كۆماریـیه‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین هه‌ردووكیان ده‌توانن بـبنه سه‌رۆكی باش، وه‌لێ ئۆباما هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدایه تا بـبێته سه‌رۆكێـكی بێ‌وێنه و بتوانێت به تێڕوانینێـكی نه‌گۆڕه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی بكات.
شـایانی باسه كۆڵن پاوه‌ڵ له ده‌می سه‌رۆك بوشی باوكدا سه‌رۆكی سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا بوو و له یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بوشی ئێسـتادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.
پاوه‌ڵ گوتیشی ئه‌و له شـێوازی نه‌رێنی هه‌ڵـمه‌تی سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین بێ هیوا بووه. هه‌روه‌ها گوتیشی سـارا په‌یڵنی فه‌رمانداری ئالاسـكا كه جۆن مه‌ككه‌ین بۆ پـۆسـتی جێـگری خۆی ده‌سـتنیشـانی كردووه ئاماده‌یی تیادا نیـیه بـبێته سه‌رۆكی وڵات.
له لای خۆیه‌وه سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رنامه‌ی Fox News Sunday گوتی ئه‌و هه‌ر ڕێز له كۆڵن پاوه‌ڵ ده‌گرێت سه‌ره‌ڕای جیاوازی ڕاوبۆچوونه‌كانیان. مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چه‌ند وه‌زیرێـكی پـێشـووی ئه‌مریكا دا كه ئه‌وانیش پـشـتیوانی له‌و ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و خالید فه‌تاح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.