به مه‌به‌سـتی وتووێـژكردنی له‌سه‌ر ئابووری داڕماوی جیهانی بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش له‌گه‌ڵ هاوتای فه‌ره‌نسـایی نیكۆلا سـاركۆزی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسـیۆنی ئه‌وروپایی خۆزێ مانوێـل باراسۆ كۆبـبێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕابه‌رانی ئه‌وروپایی ده‌ڵێن له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی و سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی ئه‌وروپایی له شـوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش له كامپ ده‌یڤد له ده‌ره‌وه‌ی واشـنتن دی سی سه‌رجه‌م ڕابه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر چاوپـیداخشـانه‌وه‌ی سـیسـتمی دارایی جیهانی ده‌كه‌ن.
هاوكات پـێشـبینیش ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا وتووێـژ له‌سه‌ر سـازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی ئابووری ته‌نگه‌تاوی پـێشــنیازكراو له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاتی پـیشـه‌سازی جیهانیدا بكه‌ن، كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژاپـۆن و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها ڕوسـیا پـێـكدێت.
وته‌بێژی كۆشـكی سـپی خانم دانا پـێرینۆ ده‌ڵێت هێشـتا هیچ ڕۆژێـك بۆ سـازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه لووتكه‌یی‌یه دیاری نه‌كراوه. هه‌روه‌ها خانم پـێرینۆ گوتیشی پـێناچێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسـیۆنی ئه‌وروپایی هیچ ڕاگه‌یاندێـكی گرنگی سه‌باره‌ت به ڕێبازی سـیسـتمی ئابووری جیهانی لێـبكه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له‌پـێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی جیهانی واشـنتن ڕێ‌وشـوێنی كاریگه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
هاوكات له وته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكایـیه‌كان به ئاگاهێنایه‌وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه كاتی پـێده‌چێت.
هه‌روه‌ها له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یه‌دا سه‌رۆك بوش هه‌وڵی دا ئه‌مریكایـیه‌كان دڵنیا بكاته‌وه كه پـلانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی پـێویسـتی به كات ده‌بێت و هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مریكا هێشـتا چاكترین وڵاتی جیهانه بۆ به‌دیهێنانی توانا و ده‌سـكه‌وته‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ونه‌كان.